AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٢٠ ١٩:٥١

دەستێوەردانی واشینتۆن لە عێراق دریژەی هەیە؛

هەڵوێستی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا لەسەر بنکەی سەربازیی "حەریر"ی هەولێر

هەڵوێستی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا لەسەر بنکەی سەربازیی "حەریر"ی هەولێر

باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا جگە لە لێدوانێک سەبارەت بە کاروباری هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق، سەبارەت بە بەشداری هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی حەریری هەولێریش هەڵوێستی خۆی دەربڕی.

بە پێی هەواڵی مێهر، میتۆ تولر باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق وتی: تا کۆتایی ساڵی زایینی هیچ هێزێکی ئەمریکیی لە خاکی عێراق نامێنێتەوە و بەشداری ئەمریکا لە ٣١ دیسامبەری ٢٠٢١ەوە دەبێتە فێرکارانە. لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هێزی ئەمریکیی زۆرتر لە عێراق دەچنە دەرەوە.

ئەو ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی عێراق بە ڕوونی خوازیاری پاراستنی پێوەندی ستراتیژیک لە گەڵ ئەمریکایە. بەشداری سەربازی ئەمریکا لە عێراق لە سەر بانگهێشتی فەرمی عێراق بووە و ڕاسپاردەی ئەم هێزانە شەڕ لە گەڵ داعش بووە و ئێستا بۆ ڕۆڵی ڕاوێژکارانە گۆڕاوە.

باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا بەشداری پەکەکەی هەڕەشەیەکی جیدی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان زانی و وتیشی: ئەم گرووپە کە ئەمریکا لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانی داناوە، بە هاوکاری گرووپە چەکدارەکانی عێراق ڕێگری لە بەڕێوەچوونی یاسا لەم وڵاتە دەکەن.

ناوبراو سەبارەت بە نیگەرانیەکان لە پات بوونەوەی سیناریۆی ئەفغانستان لە عێراق وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاگاداری گرینگایەتی عێراقە و نایەوێ ئەو وڵاتە ببێتە شوێنی مەترسی بۆ دیکەی وڵاتانی ناوچە.

ئەو سەبارەت بە دۆخی سەربازە ئەمریکییەکان لە بنکەی سەربازی حەریری هەولێریش وتی: ژمارەی هێزە ئەمریکییەکان لەم بنکەیە کەمە و کاری ئەوان پشتیوانی لە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دژی داعشە و بڕیاردان سەبارەت بە گواستنەوە و جێبەجێ کرانی ئەوان لە ئەستۆی بنکەی ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکایە.

News ID 38634

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha